ڕۆژانی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه ٢٧ و ٢٨ی به‌فرانبار، له سێ ڕووداوی هاتووچۆ له پارێزگاكانی كرماشان و سنه، پێنج هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری له جاده‌ی نێوان دێولان بۆ سنه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ڕووداوێكی دیكه له جاده‌ی نێوان ڕه‌وانسه‌ر بۆ پاوه دوو ئۆتومبێلی پژۆ و سه‌مه‌ند به‌ریه‌ككه‌وتن و له ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له ڕووداوی سێهه‌م له شارستانی بێستوونی كرماشان، قه‌تاری كرماشان- مه‌ڵایه‌ر خۆی كێشا به سه‌وارییێكدا و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.