به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه، له ڕووداوێكی هاتووچۆ كه له سه‌ر ڕێگای مه‌هاباد- بۆكان ناسراو به “جاده بۆرهان” ڕوویداوه، شه‌ش هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، له كاتی ڕووداوه‌كه پێنج هاووڵاتی ده‌ستبه‌جێ گیانیان له ده‌ست ده‌ده‌ن و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌رختی بریندار ده‌بن و یه‌ك له‌برینداره‌كان له نه‌خۆشخانه گیانی له ده‌ست ده‌دات. جێی ئاماژه‌یه كه جاده‌ی مهباد- بۆكان(جاده بۆرهان) یه‌كێك له جاده خراپ و ناستانداردهكانی ئێرانه كه ساڵانه به سه‌دان ڕووداوی هاتووچۆی تێدا ڕووده‌دات.