ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٠ی ڕه‌شه‌مه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ماده‌ی به‌رهه‌مهێنانی ته‌ره‌قه‌ی چوارشه‌ممه سووری له خانوویه‌كی دوو نهۆمی له شاری ڕه‌ی، هاووڵاتیه‌كی گیانی له‌ده‌ستدا و ١٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئۆرژانسی ئێران، له سه‌ره‌تای ڕه‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵه‌وه تا ڕۆژی ١٩ی مانگ، ٢٨٢ كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی په‌یوندیدار به چوارشه‌مه‌سووری له ئێران بریندار بوون. ٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه، ٢٤ كه‌س كه‌م ئه‌ندام بوون، ١٣٠ كه‌س تووشی سووتانی جه‌سته بوون و ١٠١ كه‌س چاویان زیانی پێ گه‌یشتووه. پارێزگاكانی تاران، ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و غه‌ربی زۆرترین برینداریان هه‌بووه و ٧٣ له سه‌دی برینداره‌كان ته‌مه‌نیان له نێوان ١٥ بۆ ١٨ ساڵ بووه.