ئێواره‌ی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌هۆی ڕووداوێكی ته‌قه كردن له یه‌كێك له ناوچه‌كانی شاری “پلیمووس”ی وڵاتی بریتانیا ، شه‌ش كه‌س كه له نێوانیاندا منداڵێكی ساوا بوونی هه‌یه گیانیان له ده‌ستدا و پاشان هێرشبه‌ره‌كه له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداری دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی ئه‌و شاره كوژرا.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی ئه‌و شاره له ڕاگه‌یێندراوێكدا باس له به‌رده‌وامی لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ركه‌وتنی هۆكاری ڕوودانی ئه‌و تاوانه ده‌كات و هه‌تا به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هێشتا دیار نییه هێرشه‌كه به چ مه‌به‌ست یان هۆكارێك كراوه . شایانی باسه له دوای ١١ ساڵ ئه‌مه یه‌كه‌م حاڵه‌تی ته‌قه‌كرنی به‌و شێوه‌یه كه ڕووبدات.