به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، له‌ئه‌نجامی ڕوودانی چه‌ند ڕووداوی جیاجیا له شاره‌كانی “سووفیان، تاران و بۆجنوورد”، لانیكه‌م شه‌ش كرێكار به‌هۆی ڕووداوی شوێنی كار گیانیان له‌ده‌ستدا و برینداربوون.
له یه‌كه‌م ڕووداودا ڕۆژی چوارشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چوار كرێكار له كاتی عه‌مه‌لیاتی خاكبهرداری له نزیك شاری سووفیان له شارستانی شبستهر له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی تووشی ڕووداو هاتن. شایانی باسه، ته‌رمی ٢ كرێكاری ٣٠ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ژێر خاك دا هێنراوه‌ته ده‌رێ و گه‌ڕان به‌دوای دوو كرێكاره‌كه‌ی دیكه هه‌روا به‌رده‌وامه. له دووهه‌م ڕووداودا، كرێكارێكی ٢٠ ساڵ ته‌مه‌نی ئه‌فغانستانی له كاتی جێبه‌جێ كردنی كه‌ره‌سه‌ی ساختمانی له پڕۆژیه‌كی بیناسازیی له شه‌قامی شه‌ریعه‌تی تاران، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه به سه‌ختی برینداربوو و گیانی له‌ده‌ستدا. له لایه‌كی دیكه‌وه ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارێكی ٤٣ ساڵ ته‌مه‌ن له‌كاتی كار له نانواییهك له شاری بۆجنوورد به‌هۆی گیركردنی ده‌ستی له ناو ده‌زگای درووستكردنی هه‌ویر، به‌سه‌ختی برینداربوو و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.