ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی كشتووكاڵی عه‌ربه‌ت و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه‌ی دژه‌تیرۆری كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕێكخراوی دژه‌تیرۆری كوردستان له پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته ڕاگه‌یاندنێكی بڵاو كرده‌وه كه ده‌قی ڕاگه‌یاندنه‌كه به‌م شێوه‌یه: پاشنیوه‌ڕۆی دووشەممە ١٨ / ٩ / ٢٠٢٣ فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت لە سلێمانی بە فرۆکەی بێ فڕۆکەوان کرایە ئامانج کە بەداخەوە 3 پێشمەرگەی قارەمانی دژەتیرۆری کوردستان شەهیدبوون و 3 پێشمەرگەی تریش برینداربوون. وێڕای دەربڕینی هاوخەمی و سەرەخۆشیمان بۆ شەهیدبوونی هەڤاڵەکانمان هیوای زووچاکبوونەوە بۆ بریندرەکان دەخوازین. بۆ هەموولایەکیشی رووندەکەینەوە كه لێکۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم تاوانە تیرۆریستییە دەستی پێکردووە و بێ سزا تێناپەڕێت.