ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ٢٦ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو ئۆتومبێلی سه‌واری له مێحوه‌ری ئیلام – به‌دره پێكیاندادا و به‌هۆیه‌وه سێ هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ست دا و سێ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، دوو ئۆتومبێلی جۆری پژۆ و ڕانا له نزیك گوندی “جابر” له ده‌ورووبه‌ری شاری به‌دره پێكیانداداوه و ده‌ستبه‌جێ سێ سه‌رنشینی هه‌ر دوو سه‌واری گیانیان له ده‌ست داوه و سێ كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون كه به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
