ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج له ڕۆژئاوای كوردستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان ڕایگه‌یاند كه له هێرشێكی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره چوار شه‌رڤان گیانیان به‌خت كردووه و دوو كه‌سی مه‌ده‌نیش بریندار بوون.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی منبج دا هاتووه: چوار شه‌رڤانیان به مه‌به‌ستی ڕزگاركردنی دوو منداڵ كه له توپبارانه‌كانی ئه‌رته‌شی توركیا بریندار بوون، ڕۆیشتن به‌ڵام له‌لایه‌ن په‌هباده‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه كرانه ئامانج و هه‌ر چواریان گیانیان به‌ختكرد و دوو كه‌سی مه‌نیش بریندار بوون. شایانی باسه كه له هێرشێكی دیكه‌ی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر “ته‌ل ڕه‌فعه‌ت” و شه‌هبا، پێنج سه‌ربازی ڕژیمی سووریا كوژران و ٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
