ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، سپای پاسداران دوو جار هێرشی مووشه‌كی و په‌هبادی كرده سه‌ر ناوچه‌ی “په‌نجگور” له سنووری نێوان ئێران و پاكستان و به‌وهۆیه‌وه شه‌ش كه‌س كوژراو و بریندار بوون.
له میدیاكانی كۆماری ئیسلامی‌دا باس له مووشكبارانی مه‌قه‌ڕه‌كانی جه‌یشۆلعه‌دل كراوه، به‌ڵام ئه‌و گرووپه له ڕاگه‌یێندراوێكدا وتی: مووشه‌ك و په‌هباده‌كانی سپاس پاسداران ناوچه‌یێكی گوندنشینیان كردۆته ئامانج كه ژن و منداڵی تێدا بووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا، دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ست داوه و سێ ژن و منداڵێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون. پاش ئه‌و هێرشانه، ده‌وڵه‌تی پاكستان باڵوێزی كۆماری ئیسلامی بانگهێشت كرد و یادداشتێكی توندی ئاراسته‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی كرد.