ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی پاكبانی شاره‌داری به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا و پێنج كرێكاری ناوه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ی تاران له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی پاكبانی شاره‌داری تاران له بلواری چه‌مران به هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها پێنج كرێكاری ناوه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاره‌داری تاران له كاتی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری بینایه‌كی نیوه‌كاره له بلواری ئه‌شره‌فی ئیسفه‌هانی تووشی هه‌ناسه ته‌نگی و سووتان بوون و بۆ ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان گوازراونه‌ته‌وه.