شه‌وی دووشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌كرێگیراوانی حكوومه‌ت له شاره‌كانی خاش و زاهیدان گیانیان له‌ده‌ست دا و چوار كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هاووڵاتیه‌كی به‌لووچ به ناوی “ئێحسان ڕۆسته‌می” خه‌ڵكی خاش له‌لایه‌ن سه‌رنشینه‌كانی دوو ئۆتۆمبێلی سه‌واری دراوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها له شاری زاهیدان، شارومه‌ندێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به ناوی “ناسر كاشانی” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی به‌كرێگیراونی حكوومه‌ت له شه‌قامی بێعسه‌ت، گیانی له‌ده‌ست داوه و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.