کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی شه‌ش سووختبه‌ر له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار بۆ خاش

كوژران و برینداربوونی شه‌ش سووختبه‌ر له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار بۆ خاش

شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٩ی پووشپه‌ڕ، پێنج سووختبه‌ر به‌هۆی ڕووداوی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری ئێرانشار بۆ خاش گیانیان له‌ده‌ستدا و كه‌سێك بریندار بوو.

به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه‌كانی حكوومه‌ت به‌دوای ئۆتومبێلی سووختبه‌ران دا كه‌وتوون و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ند ماشێنی سووختبه‌ر به‌ریه‌ككه‌وتوون و له‌ ئاكامی ئه‌و ڕووداوه‌دا، پێنج سووختبه‌ر له‌ ئاگردا سووتاون و سووختبه‌رێك بریندار بووه‌. تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه‌ ناسناوی گیانبه‌ختكردووان بۆ ڕای گشتی ئاشكرا نه‌كراوه‌.