شه‌وی چوارشه‌ممه ٢١ی مانگی به‌فرانبار، لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ به چه‌ك هێرشیان كرده سه‌ر پاسگایه‌كی هێزه ئینتزامیه‌كانی ڕژیم له جاده‌ی زاهیدان بۆ خاش و سێ كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕ به چه‌ك هێرشیان كردۆته سه‌ر پاسگای قه‌تاری “خۆنجهك” له جاده‌ی نێوان زاهیدان بۆ خاش و شه‌ڕ و پێكدادان هاتۆته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه هێزێكی ڕژیم به‌ناوی “یه‌عقووب ده‌همه‌رده” كوژراوه و دوو كادری دیكه‌ی ڕژیم به‌ناوه‌كانی “ستوان محه‌ممه‌د قیامی” و “ئۆستوار حسێن پارساكیا” به‌سه‌ختی برینداربوون. له هه‌واڵێكی دیكه دا كه هێشتا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه شه‌وی ڕابردوو له شیرئابادی زاهیدان كه پێشتر ته‌رمی لاوێكی به‌لووچ دۆزرابۆوه، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان لاوانی به‌لووچ و هێزه ئینتزامیه‌كان هاتۆته ئاراوه و به‌هۆیه‌وه پێنج كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كوژران و برنیداربوون.