شه‌وی چوارشه‌ممه ٧ی مانگی به‌فرانبار، لاوانی شۆڕشگێری به‌لووچ له كه‌مه‌ربه‌ندی شاری زاهیدان هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبێلی هێزه‌كانی سپای پاسداران و سێ هێزی ڕژیم كوژران و برینداربوون.
له به‌یاننامه‌ی لاوانی شۆڕشگێڕی به‌لووچ دا هاتووه كه ئه‌و كه‌سه‌ی كوژراوه ناوی “عه‌باس سۆفی” و له بكۆژانی خه‌ڵكی بێ تاوان له هه‌ینی خوێناوی زاهیدان بووه و دوو كه‌سی دیكه‌ش له ئه‌ندامانی سپای پاسداران به‌سه‌ختی برینداربوون كه باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه كه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی خه‌ڵكی ئێمه‌یان له زاهیدان و خاش كۆمه‌ڵكوژ كرد و به‌وه‌شه‌وه ڕانه‌وه‌ستان و حوكمی ئێعدامی ده‌یان كه‌سیان جێبه‌جێ كرد و ده‌ستدرێژی سێكسیان كرده سه‌ر چه‌ندین منداڵ و به سه‌دان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه، خه‌ڵكی به‌لووچ داوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌مان لێ ده‌كه‌ن و ئێمه‌ش له وڵامی داخوازی خه‌ڵك تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه و ڕێگه ناده‌ین سه‌ركوتگه‌ران هه‌ست به ئه‌منیه‌ت و ئارامش بكه‌ن.