له ڕۆژانی ڕابردوودا، شارومه‌ندێكی به‌لووچ به ناوی “ئێلیاس فه‌رهادی” ته‌مه‌ن ٣٠ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سیب و سۆران كوژرا و دوو سووختبه‌ر له شاری سه‌راوان به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی به سه‌ختی بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حال وه‌ش، هێزه‌كانی ڕژیم له دوورێیانی پهسكووه له شارستانی سیب و سۆران، ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلی شارومه‌ندێكی به‌لووچ كردووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به ناوی “ئێلیاس فه‌رهادی” گیانی له‌ده‌ست داوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو سووختبه‌ری به‌لووچ به ناوه‌كانی “یاسین قه‌له‌نده‌رزهی” و “موته‌لب” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له شاری سه‌راوان به‌سه‌ختی بریندار كراون.