ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “زنوری” سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ئاسناوێ گیانی له ده‌ستدا، له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی پاوه به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ئێواره‌ی دووشه‌ممه “عه‌لی قادری” كۆڵبه‌ری ته‌مه‌ن ٥٢ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “زنور” به ده‌ستڕێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له سنووری ئاسناوێ گیانی له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها دوو كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی گوندی “دشه”ی سه‌ر به شاری پاوه به ناوه‌كانی “ئارمان ئه‌حمه‌دی” و “كوسار په‌تیام” به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
