ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی مانگی ڕه‌شه‌مه، له ڕووداوێكی هاتووچۆ له جاده‌ی نێوان سنه- مه‌ریوان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبێلێكی پژۆی ٤٠٥ له جاده‌ی سنه-مریوان و له نزیك گوندی “كولیت” به‌هۆی نه‌بوونی گاردڕهیڵ له ته‌نیشت جاده‌كه و له‌ده‌ستدانی كونتڕۆڵ وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بووه كه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.