ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی جۆزه‌ردان، له هێرشێكی په‌هبادی ئه‌رته‌شی توركیا به سه‌ر ئۆتۆمبێلی هاوسه‌رۆكانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری قامیشلووۆ له ڕۆژئاوای كوردستان، یه‌ك كه‌س گیانی له ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نیوەڕۆی سێشه‌ممه لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە ئۆتۆمبێلێک لە رێگای نێوان تربەسپی و قامیشلوو کرایە ئامانج، لە ناو ئۆتۆمبێلەكەدا “یوسرا دەروێش” هاوسەرۆكی كانتۆنی قامیشلوو گیانی به‌ختكرد و جێگری هاوسەرۆك و شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
