کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئێسڕائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان

كوژران و برینداربوونی سێ كه‌س له‌ شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان ئێسڕائیل

وه‌زاره‌تی بێهداشتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فه‌له‌ستین ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٣ی مانگی خه‌رمانان ڕایگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل و چه‌ند فه‌له‌ستینی له‌ نزیك شاری “جه‌نین”، دوو فه‌له‌ستینی و ئه‌فسه‌رێكی ئیسڕائیلی كوژراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ ماه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا شه‌ڕی چه‌كداری له‌نێوان گرووپه‌ فه‌له‌ستینیه‌كان و ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو چووه‌ته‌ سه‌ره‌وه‌ و ئه‌و دوو فه‌له‌ستینیه‌ی گیانیان له‌دستداوه‌ دوو لاوێ ته‌مه‌ن ٢٢ و ٢٣ ساڵ بوون.