به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی مانگی پووشپه‌ڕ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێلێكی سه‌واری له جاده‌ی نه‌وه‌ڕه- ئارێنانی سه‌ر به شاری سنه هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، جاده‌ی نێوان سنه بۆ گونده‌كانی نه‌وه‌ڕه و ئارێنان ناستاندارده و ڕۆژانی كۆتایی حه‌فته كه خه‌ڵك بۆ گه‌شت ڕوو له‌و ناوچانه ده‌كه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی جاده‌یی گیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه. له ڕووداوه‌كه‌ی ڕۆژی ڕابردوو ئۆتومبێلێكی پژۆ له یه‌كێك له پێچه‌كانی ئه‌و جاده‌یه وه‌گه‌ڕاوه و كوژراوێك و دوو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه.
