ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی پووشپه‌ڕ، سێ كرێكار له شاره‌كانی ئیلام، مه‌شهه‌د و قوم به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار تووشی ڕووداو بوون و دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ست دا و كرێكارێك به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌كاتی كوژانه‌وه‌ی ئاگری ئۆتومبێلێكی پراید له پاركینگی شاری ئیلام، دیواری ساختمانه‌كه به‌سه‌ر هێزێكی ئاگركوژێنه‌وه دا ڕووخاوه و به‌سه‌ختی بریندار بووه. هه‌روه‌ها له شاری قوم كرێكارێكی بیناسازی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان به ناوی “ئه‌یووب حسێنی” له كاتی كاركردن به ده‌زگای باڵابه‌ر، له نهۆمی چواره‌می خانووه‌كه كه‌وته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیانی له ده‌ست دا. له ڕووداوی سێهه‌م دا كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵی كه‌ندنی كارێز له شاری مه‌شهه‌د به‌هۆی گازگرتوویی گیانی له ده‌ست داوه.