له ئه‌نجامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ده‌ریاوانی به‌نده‌رعه‌باس به‌ره‌و به‌له‌مێكی هه‌ڵگری سووته‌مه‌نی، دوو كرێكار گیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوو.
به وته‌ی شایه‌ت حاڵان، به‌له‌مه‌كه له لایه‌ن ئه‌م هێزانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و دوو كرێكاره برینداره‌كه به‌هۆی دره‌نگ گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه، گیانیان له‌ده‌ستداوه. شایانی باسه، دۆخی ته‌ندرووستی كرێكاره برینداره‌كه‌ش ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه و باقی كرێكاره‌كانی دیكه‌ش ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندانی “به‌نده‌ر كوه هێسته‌ك” كراون. شایانی باسه، به‌دوای ئه‌م ڕووداوه، خه‌ڵكی ناڕازیی له به‌رامبه‌ر نه‌خۆشخانه به دار و به‌رد هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر ماشینی مه‌ئموورانی ڕژیم و ئه‌م هێزانه ناچار بوون كه شوێنه‌كه جێ بهێڵن.