کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی سێ شارومه‌ند به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌ گۆڵبه‌هار

كوژران و برینداربوونی سێ شارومه‌ند به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئینتزامییه‌كان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی شارستانی گۆڵبه‌رهار ته‌قه‌یان له‌ سێ گه‌نج كرد و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و دوو شارومه‌ندی دیكه‌ بریندار بوون.

له‌ ڕاگه‌یاندنی هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی پارێزگای خۆراسان دا هاتووه‌، ئه‌و سێ گه‌نجه سه‌رقاڵی دزی كردن له‌ ساختمانێكی نیوه‌كاره‌ بوون كه‌ هێزه‌كانیان به‌دوایان دا كه‌وتوون. كاتێك خۆیان ڕاده‌ستی پۆلیس نه‌كردووه‌، دراونه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌ و له‌ ئاكامی ئه‌و ته‌قه‌كردنه‌دا دا، شارومه‌ندێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و دوو كه‌سه‌ی دیكه‌ش به‌ برینداری ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.