به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێلی سووختبه‌ران له مێحوه‌ری زاهیدان- خاش سووختبه‌رێك به ناوی “محه‌ممه‌د” بریندار و سووختبه‌رێكی دیكه گیانی له ده‌ست دا، له ڕووداوی دووهه‌م دا سووختبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ به‌ناوی “حامید ڕه‌ئیسی” له كاتی ڕاودوونانی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه له سنووری كه‌ڵه‌گان به‌سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سووختبه‌رێكی خه‌ڵكی زابۆل به‌ناوی “محه‌ممه‌د” به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێل له مێحوه‌ری زاهیدا- خاش به‌سه‌ختی بریندار بووه و سووختبه‌رێكی دیكه كه ناوی ئاشكرا نه‌كراوه له نێو ئاگر دا سووتاوه. هه‌روه‌ها ماتۆڕی سووختبه‌رێكی مێرمنداڵ به ناوی “حامید ڕه‌ئیسی” له لایه‌ن هێزه‌كانی یگانی مێرساده‌وه به‌ردباران كراوه و ناوبراو به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه.