ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی جۆزه‌ردان، له هێرشێكی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر باكووری سووریه سه‌بازێكی ڕووس كوژرا و دوو سه‌ربازی دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌رته‌شی توركیا له گوندی “ئۆم ئه‌لحوش” ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی ڕووسیای كردۆته ئامانج و به‌هۆیه‌وه سه‌ربازێك كوژراوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. شایانی باسه كه ڕۆژی ڕابردووش له هێرشێكی دیكه‌ی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، سێ شه‌رڤانی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل(یه.په.گه) گیانیان به‌خت كردبوو.
