كاتژمێر ١١ و ٢٣ خوله‌كی پێش نیوه‌ڕۆی شه‌ممه ١٨ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گه‌وره‌یی ٩.٦ پله‌ی ڕیشته‌ر، ناوچه‌ی “اوكایمدن”ی له ناوه‌ندی وڵاتی مه‌راكش هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه زیاتر له ٦٠٠ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی بومه‌له‌رزه ناسی ئۆرووپا- مه‌دیته‌رانه، ئه‌و بومه‌له‌رزه به‌هێزه له قووڵایی ١٠ كیلۆمتری زه‌وی ڕوویداوه و له وڵاتانی پورتۆغال، ئیسپانیا و باكووری ئه‌فریقاش هه‌ستی پێ كراوه. به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌راكش، تا به ئێستا ٦٢٣ كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه و زیاتر له ٣٢٩ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
