ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی گه‌لاوێژ، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له بازگه‌ی شارۆچكه‌ی كه‌لات له شارستانی سه‌رباز، ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلێكی وانت كرد و به‌وهۆیه‌وه شارومه‌ندێكی به‌لووچ گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێك بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم به بێ ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خته ته‌قه‌یان له ئۆتومبێلی ئه‌و دوو شارومه‌نده به‌لووچه كردووه و له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ به پاشناوی “دامه‌نی” گیانی به‌ختكردووه و كه‌سێك به ناوی ئه‌حمه‌د حه‌مه‌لی ته‌مه‌ن ٢٢ ساڵ به سه‌ختی بریندار بووه.