ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، دوو شارومه‌ندی به‌لووچ له‌لایه‌ن لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیمه‌وه له ناوچه‌ی غه‌ریب ئابادی ئێرانشار كوژران و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، شه‌وی دووشه‌ممه هێزه لیباس شه‌خسیه‌كانی ڕژیم له ناوچه‌ی غه‌ریب ئابادی ئێرانشار ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له ئۆتۆمبێلێك كردووه. له ئاكامی ئه‌و هێرشه‌دا شارومه‌ندێكی به‌لووچ گیانی له‌ده‌ستدا و یه‌كێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ئێرانشار كرا.