ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٨ی مانگی جۆزه‌ردان، دوو هاووڵاتی به‌لووچ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شارستانی ڕاسه‌ك له ناوچه‌ی مورتان بریندار بوون كه یه‌كێكیان گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی حالوه‌ش، ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه كوژراوه بریتیه له “ئیلاهی به‌خش كهلمهتی” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ و خه‌ڵكی به‌شی “ڕیمدان”ی سه‌ر به شارستانی ده‌شتیاری و ناسنامه‌ی برینداره‌كه‌ش بریتیه له: “نه‌واب نوهانی”. شایانی باسه كه هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم به بێ ئاگادار كردنه‌وه ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاووڵاتیانه‌یان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و كه‌سێكی دیكه‌شیان به‌ناوی “عارف” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه كه چاره‌نووسی نادیاره.
