به‌یانی سێشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، دوو كۆڵبه‌ر به ناوه‌كانی كورۆش مورادی و ڕزگار(پاشناو نادیار) به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان كورژا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری ته‌ته‌ی هه‌ورامان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ دراونه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله. له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، كۆڵبه‌رێك به ناوی كورۆش مورادی گیانی به‌ختكردووه و كۆڵبه‌رێكی دیكه به ناوی ڕزگار به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان كراوه.