ڕۆژی هه‌ینی ٧ی ڕه‌زبه‌ر، كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “چیچوارن”ی سه‌ر به شاری بانه به ناوی “محه‌ممه‌د خالدی” به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری هه‌نگه‌ژاڵ گیانی له‌ده‌ستدا و كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “گزگهسهك”ی سه‌ر به شاری پیرانشار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری هه‌رێمی كوردستان به سه‌ختی بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، “محه‌ممه‌د خالدی” ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆڵبه‌ری دیكه له سنووری هه‌نگه‌ژاڵی بانه كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كراوه كه به‌هۆیه‌وه محه‌ممه‌د گیانی له‌ده‌ست داوه و شارۆمه‌ندێكی خه‌ڵكی باشووری كوردستان به ناوی “سیروان وه‌لی” به‌سه‌ختی بریندار بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی گوندی “گزگهسهك”ی پیرانشار به‌ناوی “ئه‌رسه‌لان سه‌فیاری” به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له سنووری نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌ی شاری چۆمان كرا.