کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی دوو كۆچبه‌ر له‌ وانی باكووری كوردستان

كوژران و برینداربوونی دوو كۆچبه‌ر له‌ وانی باكووری كوردستان 3

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٧ی مانگی به‌فرانبار، دوو كۆچبه‌ر له‌ شاری وانی باكووری كوردستان له‌لایه‌ن هێرشبه‌رێكه‌وه‌ كوژران و برینداربوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مینی بووسی ئه‌و كۆچبه‌رانه له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران له‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ شاری وانی سه‌ر به‌ باكووری كوردستان، له‌لایه‌ن چه‌كدارێكه‌وه‌ دراوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی كولله‌ و به‌هۆیه‌وه‌ كۆچبه‌رێك گیانی له‌ ده‌ستداوه‌ و كۆچبه‌رێكی دیكه‌ش برینداربووه‌ به‌ڵام ناسنامه‌یان هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه‌ و دیار نییه‌ خه‌ڵكی كوێن.