کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی دوو كه‌س له‌ هێرشی هه‌وایی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال

كوژران و برینداربوونی دوو كه‌س له‌ هێرشی هه‌وایی توركیا بۆ سه‌ر

به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣ی مانگی جۆزره‌دان، په‌هباده‌كانی توركیا هێرشیان كرده‌ سه‌ر خانوویه‌ك له‌ شه‌نگال و به‌هۆیه‌وه‌ هاووڵاتیه‌ك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوو.

به‌پێی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌نگال، په‌هباده‌كانی ڕژیمی توركیا مه‌قه‌ڕی میوانانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری شه‌نگالیان كردۆته‌ ئامانج و به‌هۆیه‌وه‌ میوانێك به‌ناوی “سه‌عید ئاشور” كه‌ بۆ سه‌ردان هاتبوو گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ سه‌ختی بریندار و ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه كراوه‌.