ئێوارەی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دەوڵەتی تورکیه ئۆتۆمبێلێکیان لە ناوەندی شەنگال کردە ئامانج و بە هۆیەوە كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به‌پێی زانیارییه‌كان، لە بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیه گەنجێک بە ناوی “موحسین شەمۆ” گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانەی شەنگال کراوە. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی یەکی ئەم مانگەش فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیه لە نزیک مەزارگەی حەسەن مام لە ناوەندی شەنگال شوینیکی نیشتەجێ بوونی کردە ئامانج و بە هۆیەوە زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە.