ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی مانگی خه‌رمانان، له دوو ڕووداوی هاتووچۆی جیاجیادا له شاره‌كانی مهاباد و پیرانشار، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌سه‌ختی برینداربوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر له جاده‌ی مهاباد– میاندوواو و له نزیك پاسگای “به‌رده‌ڕه‌شان” وه‌رگه‌ڕاوه و به‌هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی به‌سه‌ختی برینداربووه. هه‌روه‌ها له ڕووداوێكی دیكه‌دا به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌واری له مێحوه‌ری پیرانشار– نه‌غه‌ده، هاووڵاتییه‌كی ژن گیانی له‌ده‌ستدا.