کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی دوو كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ گه‌رمیان

كوژران و برینداربوونی دوو كرێكار به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ گه‌رمیان

ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی خه‌رمانان، مینێک لەناو یەکێک له‌ شوێنکارەکانى شارۆچکەى کفرى لە سنورى ئیدارەى گەرمیان تەقیەوە و به‌هۆیه‌وه‌ دوو كرێكار به‌سه‌ختی برینداربوون كه‌ یه‌كێكیان پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.

به‌وته‌ی پۆلیسى ناوچه‌ی گەرمیان، دوای ئەوەی بەیانی ڕۆژی هه‌ینی لە شارۆچكه‌یکفریبەهۆی تەقینەوەی مینەوە کوڕ و باوکێک برینداربوون، کوڕەکە پاش گواستنه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیه‌وه‌ گیانی لەدەستدا.