ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٤ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سه‌ر ئۆتۆمبیلێكی هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی ئه‌فغانستان له جاده‌ی سه‌راوان بۆ خاش، شارومه‌ندێك گیانی له ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرتی حاڵ وه‌ش، پاش هێرشی هێزه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه، شۆفێری ئۆتۆمبیله‌كه له گه‌ڵ په‌نابه‌رانی دیكه هه‌ڵاتووه. جێگای ئاماژه‌یه، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌کانی رژیم، دوو كه‌س بریندار ده‌بن، به‌ڵام به بۆنه‌ی نه‌گواستنه‌وه‌ی برینداران بۆ نه‌خۆشخانه، یه‌كێك له برینداران به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له ده‌ست ئه‌دات.