ڕۆژی شه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتومبێلی سووختبه‌ران له مێحوه‌ری نیكشار بۆ چابه‌هار، سووختبه‌رێك گیانی له‌ده‌ستدا و كه‌سێكی دیكه‌ش بریندار بوو، هه‌روه‌ها منداڵێكی كاری به‌لووچ له سنووری میله‌ك له زابۆل له ڕووداوی هاتووچۆ گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ناسنامه‌ی ئه‌و سووختبه‌ره‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه بریتیه له: “ئه‌حمه‌د ڕه‌ئیسی” و ئه‌و كه‌سه‌ی بریندار بووه ناوی “محه‌ممه‌د میربه‌لووچ زهی” خه‌ڵكی گوندی “زیره‌ك”ی سه‌ر به نیكشاره. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا منداڵێكی كار كه چه‌ند بتڵ به‌نزینی پێ بووه له كاتی په‌ڕینه‌وه بۆ ئه‌و دیوی سنووری زابۆل، كه‌وتۆته ژێر ته‌گه‌ری بارهه‌ڵگرێك و گیانی له ده‌ست داوه.