بەرەبەیانی دووشەممە ٢٩ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٣، دوو سووختبه‌ر لە شاری ڕاینی سه‌ر به پارێزگای كرمان، به ته‌قه‌ی هێزەكانی ڕژیم بریندار و یه‌كێكیان به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له‌ده‌ست دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، هێزه ئه‌منیه‌كان لە دەروازەی شاری راین به دوای ئۆتۆمبێلی سووختبه‌رێك كه‌وتوون و ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان لێ كردووه. به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێله‌كه دوو سووختبه‌ر به ناوه‌كانی “عه‌بدولغه‌نی شه‌هلیبه‌ر” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و “ڕه‌زا شه‌هلیبه‌ر” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به سه‌ختی بریندار و پاش چه‌ند ساعه‌ت، عه‌بدۆلغه‌نی به‌هۆی قورسی برینه‌كانی گیانی له ده‌ست داوه.