ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، دوو سووختبه‌ری به‌لووچ له‌وانه مێرمنداڵێك به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له ناوچه‌ی سنووری كه‌ڵه‌كان له شارستانی گوڵشه‌ن كوژرا و بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، دوو سووختبه‌ری ماتۆڕسه‌وار له سنووری كه‌ڵه‌كان به سه‌ر مێنێكی چێندراوی سپای پاسداران دا كه‌وتوون و به‌وهۆیه‌وه، یه‌كێكیان به ناوی قودووس گومشادزهی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵ گیانی به‌ختكردووه و سووختبه‌رێكی دیكه كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه بریندار بووه.