ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، ئۆتومبێلی دوو سووختبه‌ری به‌لووچ له نزیك بازگه‌ی پشكنینی شارستانی به‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و به‌وهۆیه‌وه كه‌سێك گیانی له‌ده‌ستدا و هاووڵاتییه‌ك بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، ئۆتومبێلی ئه‌و سووختبهرانه پاش به‌ركه‌وتنی فیشه‌ك ئاگری گرتووه و شۆفێره‌كه‌ی به ناوی محهممهدحارس محه‌ممه‌دیان ته‌مه‌ن ٢٨ ساڵ گیانی له‌ده‌ست داوه و سووختبه‌رێكی دیكه به ناوی مه‌جید شیروزهی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵ به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.