شه‌و و ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی به‌رفراوانی كرده سه‌ر غه‌زه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
له هێرشێك بۆ سه‌ر قوتابخانه‌یه‌ك له باكووری كه‌رتی غه‌زه ٢٠ كه‌س كه زۆربه‌یان منداڵ بوون گیانیان له‌ده‌ستدا، هه‌روه‌ها له هێرشێكی دیكه‌دا بۆ سه‌ر ساختمانه‌كانی ده‌ورووبه‌ری نه‌خۆشخانه‌ی قودس، ٢١ كه‌س بوونه قوربانی و چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئۆردووگای په‌نابه‌رانی مه‌غازی له ناوه‌ندی غه‌زه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئیسڕائیله‌وه به چڕی بۆردوومان كرا كه به‌هۆیه‌وه ٤٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٠٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
