ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕیگه‌ی مووشه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر شاری “كوستانتینیڤكا” له ئه‌یاله‌تی دۆنێتسك و به‌هۆیه‌وه ٢٠ كه‌سی مه‌ده‌نی گیانیان له ده‌ستدا و ٣٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
له حاڵێكدا شه‌ڕ و پێكدادانی قورس له مێحوه‌ره‌كانی باشوور و باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆكراین له نێوان ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته و ڕووسیه به‌رده‌وامه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین ئیدعای پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن، هێرشه په‌هبادی و مووشه‌كییه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان زیادی كردووه و ته‌نیا له بوردوومانهكانی ڕۆژی ڕابردوو ٥٠ كه‌س كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون گیانیان له ده‌ست دا.
