له ئاكامی هێرشه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی ڕووسیه بۆ سه‌ر چه‌ند شاری ئۆكراین، به لاینكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٣٠ كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، زوورترین هێرش كراوه‌ته سه‌ر شاری كییێف و په‌هباد و مووشه‌كه‌كانی ڕووسیه ژێرخانه‌كانی خزمه‌تگوزارییان له چه‌ند شاری ئۆكراین كردووه‌ته ئامانج. له ڕۆژانی ڕابردوودا دۆناڵد ترامپ به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به شه‌ڕی ئۆكراین له‌گه‌ڵ ولادیمیر پۆتین گفتگۆی كردووه به‌ڵام ڕۆژی ڕابردوو له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: زۆر دڵخۆش نییه به قسه‌كانی پۆتین و هیوای بۆ گه‌یشتن به ئاگربه‌ست له‌ده‌ست داوه.