ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٧ی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ڕووسه له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه هێرشێكی به‌رینی كرده سه‌ر كییێف، پایته‌ختی ئۆكراین و به‌وهۆیه‌وه ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و به ده‌یان شارومه‌ندی ئۆكراینی بریندار بوون.
به وته‌ی وه‌زیری كیشوه‌ری ئۆكراین، ٢٧ ناوچه له شاری كییێف كراوه‌ته ئامانج و بوهۆیه‌وه چه‌ند ناوه‌ندی په‌روه‌رده، یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون و ژێرخانی خزمه‌تگوزاری وێران بووه. له هێرشه‌كانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له ٤٤ شارومه‌ند بریندار بوون.