ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٣ی مانگی جۆزه‌ردان، ئه‌رته‌شی ڕووسیه له ڕێگه‌ی مووشه‌ك و په‌هباده‌وه هێرشی كرده سه‌ر چه‌ند شاری ئۆكراین و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌سی مه‌ده‌نی بوونه قوربانی.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئۆكراین، له هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ڕۆژی ڕابردووی ڕووسیه، شوێنه‌كانی نیشته‌جێ بوونی مه‌ده‌نی كراوه‌ته ئامانج و به‌هۆیه‌وه ١٠ كه‌س كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه به‌شێكیان منداڵن و باری ته‌ندرووستیان ناجێگیره. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌گه‌ڵ پاته‌كی هێزه‌كانی ئۆكراین بۆ ئازادكردنی ناوچه داگیركراوه‌كان، هێرشه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی ڕووسیه‌ش بۆ سه‌ر شاره‌كانی ئۆكراین په‌ره‌ی سه‌ندووه و هه‌ندێك له ده‌زگا هه‌واڵنێرییه‌كان باس له شكاندنی دوو به‌ندئاوی دیكه له‌لایه‌ن ئه‌رته‌شی ڕووسیه‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وی پێشڕه‌وییه‌كانی ئۆكراین سست بكاته‌وه.
