ڕۆژی دووشه‌ممه ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل هێرشێكی به‌رینی كرده سه‌ر بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا لوبنان و به‌وهۆیه‌وه ١٨٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له ٤٠٠ كه‌س بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل دوو كاتژمێر كاتیان به دانیشتووانی دۆڵی به‌قاع له باشووری لوبنان دابوو بۆ ئه‌وه‌ی خانووه‌كانیان چۆ بكه‌ن. سه‌رۆكی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیڵ هۆشداری داوه‌ته شارومه‌ندانی لوبنانی كه له بنكه‌كانی حیزبۆڵڵا نزیك نه‌بنه‌وه تا زیانیان پێ نه‌گه‌ینێت. هه‌روه‌ها نتانیاهوو هه‌ڕه‌شه‌ی له حیزبۆڵڵا كردووه كه ئه‌گه‌ر بۆ پشت چۆمی لیتانی پاشه‌كشه نه‌كات، گه‌وره‌ترین هێرشی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه ده‌كرێته سه‌ر لوبنان. جیگای ئاماژه‌یه كه چوار ئه‌ندامی دیكه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی حیزبۆڵڵای لوبنان به ناوه‌كانی محه‌ممه‌د ساڵح، عه‌لی ئه‌بوو ڕیا، عه‌بدۆلمونه‌عم موهه‌نا و ئه‌مین سه‌عید له هێرشه‌كانی ئیسڕائیل دا كوژراون.