کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌نگلادش

كوژران و برینداربوونی ده‌یان كه‌س له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌نگلادش

ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، به‌یانی دووشه‌ممه‌ ١٥ی گه‌لاوێژ ڕایگه‌یاند كه‌ ٩٤ كه‌س له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌نگلادش دا گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی به‌نگلادش، خوێنبارترین ڕۆژی خۆپێشاندانی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی به‌نگلادش دژبه‌ “شێخ حه‌سینه” سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و ولاته بووه‌. به‌ پێی زانیارییه‌كان، خۆپێشانده‌ران خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران بوون و شێخ حه‌سینه له‌ گرووپه توندووئاژۆوه‌ مه‌زهه‌بییه‌كان بۆ سه‌ركوتی ناڕازیان كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌.