ڕۆژی سێشه‌ممه ٩ی گه‌لاوێژ، خه‌ڵكی ونزۆئێلا بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ئاست ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆماری ئه‌و وڵاته و مانه‌وه‌ی مادۆرۆ له ده‌سه‌ڵات بۆ شه‌ش ساڵی دیكه، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌زاران شارومه‌ندی ونزۆئیلایی له چه‌ند شاری ئه‌و وڵاته دژبه ده‌وڵه‌تی مادۆرۆ خۆپێشاندانیان كردووه و كاخی سه‌رۆك كۆماریان گه‌مارۆ داوه. له ڕه‌وتی تێكهه‌ڵچوونی نێوان خه‌ڵكی ناڕازی و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان دا ١١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. هه‌روه‌ها، به‌شێك له هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان و سه‌ربازانی ئه‌رته‌ش په‌یوه‌ست به خه‌ڵكی ناڕازی بوون و شه‌ڕی چه‌كداری له شه‌قامه‌كانی كاراكاس ده‌ستی پێكردووه.