ڕۆژی سێشه‌ممه ٥ی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی كنیا له‌به‌رده‌م پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته خۆپێشاندانیان كرد و ده‌یان كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان كوژران و بریندار بوون.
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه خه‌ڵكی كنیا له ئاست زیادكردنی نرخی باج، سووته‌مه‌نی و پێداویستیه خۆراكییه‌كان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و وڵامی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته سه‌ركوتی ناڕازیان بووه. ڕۆژی سێشه‌ممه، خۆپێشانده‌ران له‌به‌رده‌م پاڕله‌مان كۆبوونه‌وه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌شه‌ڕ هاتن، له ئاكامی ئه‌و تێكهه‌ڵچوونه‌دا ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.